Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:21

مستەفا بارزانی .. هێمای گەلێكی بەش خوراو

کوردستان TV
100%

لە 1/3/1979 مستەفا بارزانی نەمر سەركردەی مەزنی كورد و كوردستان، لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد، لە رۆژی 4ی ئاداریشدا تەرمی پیرۆزی بارزانی نەمر گەیشتەوە تارانی پایتەختی ئێران و دواتر بە هێلیكۆپتەر، تەرمی پیرۆزی بارزانی نەمر گەیەنراوەتە شاری شنۆی كوردستان و لەوێ لەلایەن سەدان هەزار كەس لە پەنابەرانی كوردستانی عێراق و هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان و كوردەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان پێشوازی لە تەرمی پیرۆزی بارزانی كرا. جێی باسە بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان كوردەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان لەو رۆژەدا لە سنورە دەستكردەكان پەڕیونەتەوە، تا لە ماڵئاوایی كردنی بارزانی نەمردا بەشداربن، رۆژی پێنجی ئادار تەرمی بارزانی نەمر لە گۆڕستانی شنۆ لە سەر وەسیەتی خۆی لە پاڵ گۆڕی شێخ بابۆدا بەخاكی كوردستان سپێردراوە، بەوەش كوردستان و گەلانی ئازادیخوازی جیهان یەكێك لە مەزنترین سەركردە شۆرشگێڕەكانی مێژووی خەباتی گەلانی جیهانی سێیان لەدەست چوو، پاش ئەوەی ئەو سەركردە مەزنە كە رابەرایەتی بزاڤی رزگاری خوازی هاوچەرخی كوردستانی، بۆ ماوەی نیوسەدە لە پێناوی دەستەبەر كردنی ژیانێكی ئازاد و پڕ سەرفرازی بۆ گەلی كوردستان كرد. بارزانی نەمر رەمزی یەكبوونی گەلی كوردستان بووە، تەنانەت پاش كۆچباربوونیشی بۆتە هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوایەتی كورد لە هەموو جیهاندا و بۆتە پاڵپشت بۆ خەباتی نیشتیمانی گەلی كوردستانیش، بارزانی  بە نەمری لە ناو میللەتەكەیدا، بەمەزنی لەناو مێژووی جیهاندا مایەوە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك بنەمای پتەو و پرانسیپی راست و دروست و هەڵوێستە مرۆدۆستییە مەزنەكانییەوە، كە لە چوارچێوەی رێبازەكەیدا بۆ كوردستان و مێژووی ئازادیخوازان و نەوەكانی دوارۆژی بەجێ هێشتووە، لە پاش راپەڕین و لە شەشی تشرینی یەكەمی 1993 تەرمی بارزانی نەمر و شەهید ئیدریسی هەمیشە زیندوو لە گۆڕستانی شنۆ هێنراونەوە كوردستان و لە بارزان بەخاك سپێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.