Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:34

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پڕۆژە یاسا تاوتوێدەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پڕۆژە یاسا تاوتوێدەکات، دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخاتە دەنگدانەوە.
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان 1ی3ی2023،خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پێشنیازە یاسا دەکرێت، لەوانەش پێشنیازەیاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن، بەرەنگاربوونەوەی گزیی زانستی، ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەکان و پێشنیازەبڕیاری تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەھید.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها پڕۆژەیاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە کارنامەکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەیاساکانی گرتنی کاڵای قاچاخ و قەدەغەکراو، ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە گەڕێنراونەتەوە پەرلەمان، دەخرێنەڕوو.
ده‌قی راگه‌یاندراوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ: 
بەرنامەی کار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 2023/3/1 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەك زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79،80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1 - پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق).
2 - پێشنیازەیاسای (بەڕەنگاربوونەوەی گزیی زانستی).
3 - پێشنیازەیاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەكان لە هەرێمی كوردستان).
4 - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).
5 - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان -عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حــوكمی مــادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، كە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێم گەرێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1 یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی (7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساكە.
2 - یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (٤٢)ی یاساكە.
3 - یاسای ژمارە (17)ی ساڵی2022 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق)، كە بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێوەیەكی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (13)ی یاساكە.
حەوتەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووه‌ لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا
2 - ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵڵا سه‌عید
3 - ئیسماعیل عه‌لی ته‌ها.
4 - سەرچنار ئه‌حمه‌د مه‌حمود.
5 - هه‌ڵه‌زئه‌حممد محه‌مه‌د حه‌سن.
6 - عه‌لی حه‌مەسالح ته‌ها.
7 - كازم فاروق نامق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.