له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بە گوژمەى ملیارێك و145 ملیۆن دینار كۆڵانەكانی گرد جووتیار قیرتاو دەكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی3ی 2023" له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه" لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتدا، بە گوژمەی ملیارێک و 145 ملیۆن و 322 هەزار و 500 دینار، کارکردن لە پڕۆژەی کۆنکرێتکردن و قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى گردجووتیار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" قۆناغی یەكەمی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی 364 ملیۆن و 355 هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی 380 ملیۆن و 120 هەزار دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن. هەروەها گوژمەی قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە 400 ملیۆن و 847 هەزار و 500 دینار و بە هاوبەشی لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر و داهاتی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت".
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه" ئەو پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكەی شاری هەولێر هەیە و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شوێنەكەش بەرز دەكاتەوە، وێڕای ئەمە، ئێستا لە شاری هەولێر چەندین پڕۆژەی دیكەی گرنگ لە قۆناغی جێبەجێكردندان".
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.