مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە هاوڵاتییەکی بەچەقۆ کوشتبوو، دواتر هەڵاتبوو.
ئهمڕۆ چوارشهممه1ی3ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: پاش ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەناحییەی ئاغجەلەر کە هاوڵاتییەکی بەناسنامە عەرەب بەچەقۆ کوژراوە، دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە بەناسنامە عەرەبەو بەچەقۆ تاوانەکەی ئەنجامداوە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه" لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، ح ، خ ) لەدایکبووی 2002 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.