وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت.
له راگهیاندراوهكهی خوێندنی باڵادا هاتووه" حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەسەرجەم مامۆستایان لەزانکۆکانى کوردستان دەکهین دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
- پێشکەشکار پێویستە هاوڵاتی و دانیشتووی عێراق بێت.
- هاووڵاتی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بکەن.
- پێشکەشکار پێویستە لەوڵاتی عێراق دابنیشێت، لەکاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.
- پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- پێویستە پێشکەشکار خاوەن بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.
- پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت.
- پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت پێش دەستپێکردن بە کۆرسی ئەکادیمی.
- پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نیە یا کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- خاوەن باکگراوندی جیا جیا لەگەل خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەش کردن بۆ ئەم بەرنامەیە.
سەبارەت بە ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاندووه:
- پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر بێت.
- دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
- دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهشكردووه" دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی (Scholarship.digital.gov.krd).
ههروهها راشگهیاندراوه" بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لەکەرتی گشتی، دوای بە دەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەم لینکە (Scholarship.digital.gov.krd) پربکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوهشكردووه" ئەپلیکەیشنەکە لەم (https://iq.usembassy.gov/.../fulbright-foreign-student.../) لینکە بەردەستە و پێشکەشکردن لە رێگەی ئەم لینکە دەبێت (https://apply.iie.org/ffsp2024/) " تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت" دوا کاتیش بۆ پێشکەشکردنی رۆژی (1ی5ی2023) دهبێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی خوێندنی باڵادا هاتووه" بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری سەیری پرۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن بەم وردەکاریەی خوارەوە:
Email: [email protected]
Telephone: 07706452275
له كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایگهیاندووه" تا دەرچونی ئەنجامی کۆتایی سەردانی وەزارەت مەکەن، چونکە تەواوی پرۆسەکە ئۆنلاینە و وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لە بەردەست نیە تا کاری لە سەر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.