سه‌نته‌ری هاوچه‌رخ بۆ بیستن و ئاخاوتن لە هەولێر، سەنتەرێکی تەندروستییە بۆ چارەسەری کێشەکانی بیستن؛ ڕۆژانە زیاتر لە 20 کارمەند، خزمەتگوزاریی تەندرووستیی خۆڕایی، پێشکەشی نابیستان دەکەن.
سەرتیپ خدر، یەکێکە لە چارەخوازەکانە و چارەسەر لەو سەنتەرە وەردەگرێت؛ دەڵێت: ''چووینه لای پزیشک و پشكنینیان بۆ كردین و خزمه‌تیان كردین، لەم سەنتەرەدا بە نرخێکی گونجاو بیستۆكیان بۆ دابین كردووین، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره، لە ڕووی تەندرووستییەوە زۆر پێشكه‌وتووه و هیچ كه‌موكوڕی نییه."
لەو سەنتەرەدا، جگە لە پێدانی بیستۆک بەو نەخۆشانەی کێشەی بیستنیان هەیە، ڕاهێنان بەو منداڵانەش دەکرێت، کە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و فێری قسەکردن دەکرێن، ساڵی ڕابردووش هەزار و 328 منداڵ لەلایەن مامۆستایانی ئەم سەنتەرەوە، ڕاهێنانی تایبەتییان پێ کراوە، بۆ ئەوەی بتوانن قسە بکەن."
ئاسیا وسوو، لە سەنتەری هاوچەرخی هەولێر ڕاهێنەری قسەپێکردنە، ئەو بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''به‌شێكی تایبەتمان بۆ ڕاهێنانی ئه‌و منداڵانه‌ی نابیستن یان كه‌مبیستن هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیستۆكیان بۆ دابنرێت، دوای ٤٥ رۆژ دێنه لای ئێمه و ڕاهێنانیان پێ ده‌كه‌ین؛ وا ده‌كه‌ین ده‌نگه‌كان لێك جیا بكه‌نه‌وه و دواتر فێری پیت و ئاماژە و وێنه‌كانیان ده‌كەین."
ئاسیا وسوو، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو پڕۆسەیە بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و دەڵێت: ''بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك ڕاهێنان بە هەر منداڵێک ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشین، تا كاتی قوتابخانه له‌گه‌ڵیان ده‌بین و ئاماده‌یان ده‌كه‌ین؛ تا ئێستا زۆر منداڵیشمان چاره‌سه‌ر كردوون.''
ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە هەزار نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە، 829 ئامێری بیستۆک بۆ نەخۆشان تەرخان کراوە، کە تێچووی هەر ئامێرێک لە دەرەوە 400 بۆ 1000 دۆلارە و لەو سەنتەرە تەنیا بە 50 هەزار دینار، ئەو ئامێرەیان پێ دەدرێت.
نەوزاد حەمدەڵا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەرەکە، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سه‌نته‌ری هاوچه‌رخ بۆ بیستن و ئاخاوتن، ڕۆژانه بیستۆک ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مبیستن یان ڕادده‌ی بیستنی كه‌مه، هه‌یانه مامناوه‌نده و هه‌ندێك كه‌سیش ڕادده‌ی بیستنی زۆر زۆر كه‌مه. هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی چاندنی قه‌وقه‌عه‌یان بۆ ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ست به بیستن ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه زمانیان نییه، به‌ڵام بیستنیان بووه‌ته‌وه و ده‌توانن لێره له ڕێگه‌ی مامۆستای تایبه‌ت، 6 مانگ تا ساڵێك چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ین."
کابینەی نۆیەم، خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەرکی خۆی دەزانێت و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندرووستیی بێبەرانبەر بۆ نەخۆشان. لەم چوارچێوەیەشدا ڕاهێنانەوە و شیاندنی نابیستان بە ئەرکێکی گرنگ دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.