كاتژمێر10:30ی سەر لەبهیانیی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1ی3ی2023، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێرى په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته بۆ یادى 44 ساڵه‌ی كۆچی دوایى ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فا-ى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه جیاجیاكانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه، تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فایان له‌به‌رده‌م وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی دانا، وه‌ك ڕێزلێنانێك له خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.