Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:46

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات روونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباته‌وه‌ روونکردنەوەیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
لە روونکردنەوەکه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌" لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابووری بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەش کردنی مووچەی مانگی شوبات".
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه‌"بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە  وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجەو هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوەو هەر پێشهات و گۆڕانکاریەک هەبێت سەبارەت بەدابەشکردنی مووچە لە پەیجی فه‌رمی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە.
له‌كۆتایشدا وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری روونیكردووه‌ته‌وه‌" هەر لێدوان و زانیارییەک لەپەیجی فه‌رمی وەزارەت بڵاو نەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییەو بەهەند وەرناگیرێت.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.