سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئابووریی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 01ـی 03ـی 2023 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيانى، تاتوێ كرد.
ڕاشیگەیاند: هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا بۆ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.