Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 02:59

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی دۆلارەوە دەرکرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دا کە لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەت نرخی دۆلارێک بەرامبەر بە 1300  دینار مامەڵەی پێوە بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 01ـی 03ـی 2023 نووسراوێکی ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەت کردووە، تێیدا هاتووە "پاڵپشت بە نووسراوی بانکی ناوەندی عێراق ژمارە (5/11/868) لە (08/02/2023) تایبەت بە نرخی گۆڕینەوەی دراوی بیانی/دۆلاری ئەمریکی (سعر صرف العملة الأجنبية/الدولار)، لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت لە ڕێکەوتی (14/02/2023) کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 1300 دیناری عێراقییە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند مانگێکە عێراق دووچاری کێشەی بەرزبوونەوەی دۆلار بووەتەوە، بۆ ئەمەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشووتر پێشنیاری بانکی ناوەندی پەسەند کرد بۆ دابەزاندنی دۆلارێک بۆ 1300 دینار.

 

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.