Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:15

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد و جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی 03ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری. هەروەها باس لە سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان کرا لە پێناو پێشخستنی دۆخی ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.