وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابوورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆ هەموولایەکی ڕوون دەکەینەوە کە وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجە و هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە و هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە پەیجی ڕەسمی وەزارەت بڵاو دەکرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هەر لێدوان و زانیارییەک لە پەیجی ڕەسمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو نەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و بە هەند وەرناگیرێت.
له دوێنێوه له هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و په‌یج و ئه‌كاونته‌وه وا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه سبه‌ی پێنجشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كرێ و سه‌ره‌تاش لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.