وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان خوێندنی ماستهر له وڵاتی ئهمهریكا به بهرنامهی (فوول برایت) بۆ قوتابییانی ههرێمی كوردستان و عێراق ڕاگهیاند.
وهزارهتهكه ڕایگهیاند: حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى (فوول برایت) بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیاجیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەسەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دهكهین دەتوانن بەم مەرج و داخوازییانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:-
- پێشکەشکار پێویستە هاووڵاتی و دانیشتووی عێراق بێت.
- هاووڵاتی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نییە داواکاری پێشکەش بکەن.
- پێشکەشکار پێویستە لە وڵاتی عێراق دابنیشێت، لە کاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.
- پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- پێویستە پێشکەشکار خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.
- پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت.
- پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت پێش دەستپێکردن بە کۆرسی ئەکادیمی.
- پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نییە یا کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا.
- خاوەن باکگراوندی جیاجیا لەگەل خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم بەرنامەیە.
سەبارەت بە ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:-
- پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر بێت.
- دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
- دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
- دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی (Scholarship.digital.gov.krd).
- بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لە کەرتی گشتی، دوای بە دەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەم لینکە (Scholarship.digital.gov.krd) پڕبکاتەوە، بە پێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
تێبینی:
- ئەپلیکەیشنەکە لەم (https://iq.usembassy.gov/.../fulbright-foreign-student.../) لینکە بەردەستە و پێشکەشکردن لە رێگەی ئەم لینکە دەبێت (https://apply.iie.org/ffsp2024/)
- تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکوومەتی ئەمریکی دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (1/5/2023).
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری تکایە سەیری پرۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نووسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن بەم وردەکاریەی خوارەوە:
Email: [email protected]
Telephone: 07706452275
وهزارهتی خوێندی باڵا له كۆتاییدا تکای له داخوازان كرد تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی سەردانی وەزارەت نەکەن، چونکە تەواوی پرۆسەکە ئۆنلاینە و وەزارەتەکەیان هیچ فایلێکی لە بەردەست نییە تا کاری لە سەر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.