سكرتێری گشتیی نهتهوهیهكگرتووهكان و سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لە گرنگی بنیاتنانی هەنگاوە ئەرێنییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی 03ـی 2023 ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نهتهوهیهكگرتووهكان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا.
گۆتێرێس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ڕایگەیاند: باسمان لە گرنگی بنیاتنانی هەنگاوە ئەرێنییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا هەنگاونان بەرەو گفتوگۆی دامەزراوەیی و ڕێککەوتنی بەردەوام کرد.
ڕاشیگەیاند: سەرۆک وەزیران بەڕوونی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی شنگال و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئێزیدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەربڕیوە.
گۆتێرێس ئاماژەی بەوەش دا کە گەلی ئێزیدی، ئازاری زۆریان چەشتووە، شایەنی پاڵپشتیی تەواومانن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.