به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری پاسپۆڕتی عێراق ئاشكرای كرد كه سبه‌ی پێنجشه‌م سیسته‌می ده‌ركردنی پاسپۆڕت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری پاسپۆڕتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م سیسته‌می ده‌ركردنی پاسپۆڕت له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ڕاده‌گیرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م ڕاگرتنه ته‌نیا بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م ده‌بێت و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌ركردنی پاسپۆڕتی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌ركردنی پاسپۆڕت له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سیستی تێكه‌وتووه و پاسپۆڕت ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كرێت كه كاری له‌ناكاو و به‌په‌له و نه‌خۆشییان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.