سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر کرد و دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و پەیوەندییەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 01ـی 03ـی 2023 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و سه‌رۆک وه‌زيران پێشووترى عێراق کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان تاوتوێ كرد.
ڕاشیگەیاند: هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نيوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێون هێزه عێراقييه‌كاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به هاووڵاتیيان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.