Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

سێ ئافرەت لە ڕانیە دەستگیر کران؛ بزانە چییان کردووە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە سێ ئافرەتیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لای پۆلیس سکاڵای تۆمار کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: دوای هاووڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا بە گوتەی خۆی لەناو جانتاکەی دزی لێکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

ڕاشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بەسوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا سێ تۆمەتبار لە ڕەگەزی مێ کە تەمەنیان سەرووی 18 ساڵە دەستگیر بکرێن

لە ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەش کرد کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیس دانیان بە تاوانەکەیاندا نا و دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دووبارە سەیرکردنەوەی تۆماری کامێراکانی چاودێری دەرکەوت کە تاوانێکی دیکەی دزیکردنیان بەهەمانشێوە ئەنجام داوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.