یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌م مانگه‌دا یارییه‌كی دۆستانه له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند: یارییه‌كه دۆستانه ده‌بێت و له ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌دا له شاری سووشی له وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه له ڕۆژی 21/3 ده‌چێته وڵاتی ڕووسیا و له‌وێ كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م یارییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌بێت بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.