Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 17:56

ئه‌و زاوایه‌ی خه‌سوو و خه‌زوور و هاوسه‌ر و برایه‌كی كوشتبوو ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌و زاوایه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ پارێزگای بابل هاوسه‌ر و خه‌سوو و خه‌زوور و برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس به‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر توانیان ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی تاوانێكی دڵته‌زێن و كوشتنی هاوسه‌ر و سێ له‌ ئه‌ندامانی ماڵه‌ خه‌زوورانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ پارێزگای واسیت ده‌ستگیر كرا‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ پاش تاوانه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردبوو.

شه‌وی ڕابردوو رووداوێكی دڵته‌زێن له‌ شاری حله‌ سه‌ر به‌ پارێزگای بابل له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق ڕووی دا و زاوایه‌ك ته‌قه‌ی‌ له‌ ماڵی خه‌زووری كرد و له‌ ئه‌نجامیشدا هاوسه‌ر و سێ له‌ ئه‌ندامانی ماڵه‌ خه‌زوورانی كوشت.

ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌سوو و خه‌زوور و هاوسه‌ر و برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ ده‌ستی زاواكه‌ كوژران. 

دوای ڕووداوه‌كه‌ش، زاواكه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕای كردبوو و هێزه‌كانی پۆلیسیش له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بوون تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای واسیت ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وێنه‌ی تاوانباره‌كه‌یه‌:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.