دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزا كرد، ئێستا یانه‌یه‌كی تری سعوودی خۆی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی ئاماده ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ته‌رخان كردووه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی دێت، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا له ئێستاوه ئاماده‌ییان بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵی ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه: یانه‌ی ئیتحاد په‌یوه‌ندی به كه‌سه نزیكه‌كانی میسییه‌وه كردووه تا ڕازی بكه‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو یارییان بۆ بكات.
ڕاشیگه‌یاند: كارگێڕی یانه‌ی ئیتحاد هه‌وڵ ده‌دات به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 94 ملیۆن دۆلار سه‌رنجی میسی بۆ خۆی ڕاكێشێت.
ئامانجی یانه‌ی ئیتحاد له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ میسی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕه به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر سه‌كۆی ناسناوه‌كان كه له ساڵی 2009وه لێی بێ به‌شه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.