Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ ژمارەیەک دەرمانخانە و کۆگای دەرمان داخران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان داخستنی ژمارەیەک دەرمانخانە و کۆگای دەرمانی بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ڕایگەیاند: بە هۆکاری مامەڵەکردن بە دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ، دادگە بڕیاری دا بە داخستنی شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان، هەروەها دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران بۆ ماوەی شەش مانگ لە شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات کە لێژنەکانیان بەردەوامن لەسەر بەدواداچوونیان بۆ ڕێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە بەرهەمی نایاسایی و قەدەخەکراو.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و خۆیان لە مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و ساختە بەدووربگرن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.