Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

جێگری کونسوڵی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە  و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی 03ـی 2023،  لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح پێشوازی لە زەھرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لەبارەی کۆبوونەوەکە سەرۆکی دیوان ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئەمریکا کرا، لای خۆیەوە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا پاڵپشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ڕاشیگەیاند: لەلایەکی ترەوە، دوایین پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سەردانەکانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی حکوومەتی عێراق بە ئیجابییەوە تاووتوێ کران.

سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوەش دا کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بەرەوپێشچوون و بەردەوامی ڕێککەوتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئەمریکا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم ئاڵوگۆڕ کران.

 

وێنەی کۆبوونەوەکەی د. ئومێد سەباح ئەمڕۆی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.