ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: سبەی ھەینی 3ی3ی2023، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی نمەباران به تایبه‌ت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری نمەباران لە ھەندێ ناوچەدا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی 1 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە، خێرایی با زۆربەی کاتەکان به شێوه‌یه‌كی مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 15-30 کم/س، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه2ی3ی2023" ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت" له‌كاتی ئێواره‌شدا له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه" سبه‌ی هه‌ینی 3ی3ی2023" ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت" له هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری پارێزگای دهۆكیش ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران بارین هه‌یه.
له كۆتاییدا كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.