Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 17:28

لە بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزارو 500 دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-3-2023  نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا سەقامگیری بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار ، بۆ هەر 100 دۆلارێك 152 هەزار و 500 دینارە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 152 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك .
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، دەستكاری نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك و بە (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتویەتی بۆ بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە، هەروەها بە (1320) دینار بۆ هەر دۆلارێك لە بانكەكان و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سوودمەندی كۆتایی دەفرۆشرێت.بەڵام نرخەكەی هێشتا لە بازاڕ بەرزەو ئێوارەی دوێنێ لە شاری هەولێر نرخەكەی گەیشتە 158 هەزارو 400 دینار.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.