Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

ئەمریكا رێگا بە ئێران دەدات چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت ؟

کوردستان TV
100%

نێد پرایس ،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند، ئەمریكا هەرگیز رێگە بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (UAEA) رایگەیاند كە لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ گەردیلەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی لەسەدا 83،7 دۆزراوەتەوە.
نێد پرایس لە وەڵامی پرسیارەكان سەبارەت بە راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا گوتی: جۆ بایدن بەڵێنی ئەوەی داوە كە ئێران هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، هەرگیز رێگە نادەین ئەوە رووبدات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە كێشەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە رێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەكرێت و گوتی: ئێمە دەمانەوێت چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ ئەو كێشەیە بدۆزینەوە كە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروستی كردووە. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی كە كاریگەرترین رێگا بۆ گەیشتن بەم چارەسەرییە رێگەی دیپلۆماسییە. ئێمە هەموو ئامرازە پێویستەكان بەكاردەهێنین بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئێران هەرگیز چەكی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.