Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

بارسێلۆنا بریاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ لیڤاندۆڤسكی دا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له‌ به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و له‌ یاری چوون له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌یاری چوونی جامی شای ئیسپانی رووبه‌رووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ده‌بێته‌وه‌.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌، بارسێلۆنا بریاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌هێرشبه‌ری پۆله‌ندی یانه‌كه‌ی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی دا، ئه‌و هێرشبه‌ره‌ له‌گه‌ری رابردووی لالیگا له‌یاری به‌رامبه‌ر ئه‌لمیریا دووچاری گرژبوونی ماسولكه‌ی ئه‌ژنۆی چه‌پی بوو، به‌هۆیه‌وه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆكردبوو، ئه‌م یاریزانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌برێت.
 دواجار یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتیكرده‌وه‌، لیڤاندۆڤسكی بۆ یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌قۆناغی پێش كۆتایی ئاماده‌نابێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیڤا بەشداری یارییەکەی جامی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید ناکات.
 هه‌روه‌ها به‌شداری له‌یاری به‌رامبه‌ر ڤالنسیا له‌ گه‌ری داهاتووی لالیگا ناكات كه‌ بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌وڵی رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌، بارسێلۆنا نایه‌وێت سه‌ركێشی به‌لیڤا بكات، به‌ڵكو له‌ئێستادا ئه‌و تیپه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌پێشه‌نگی لالیگا وبه‌رز كردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌والی رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌ بارسێلۆنا ئومێد ده‌خوازێت لیڤا بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو بگه‌رێته‌وه‌ یاریگاكان كه‌ رۆژی دوازده‌ی ئاداری داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.