Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی چامپیۆن شیپ راكێشرا

کوردستان TV
100%


دوای بەرێوەچوونی دوایین یاریەكانی قۆناغی پێنجەمی چامپیۆن شیپ، تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی راكێشرا.
 لەم قۆناغەدا مانچستەر ستی لەبەردەم یاریەكی مام ناوەندە، بەڵام ئەركی مانچستەر یونایتد ئاسان نابێت، لەلایەكی دیكە شیفڵد یونایتد تۆتنهامی لەركابەری دوورخستەوە، بەپێی ئەنجامی تیروپشكەكە یاریەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی بەمشێوەیە دەبێت، مانچستەر سیتی بەرامبەر بێرنلی، مانچستەر یونایتد رووبەرووی فولهام دەبێتەوە، برایتۆن لەبەرامبەر گریمبسی یاری دەكات، شیفڵد یونایتد رووبەرووی بلاكبیرن رۆڤەرز دەبێتەوە.
جێی سەرنجە پاڵەوانی بەرگریکار لیڤەرپوول، لە قۆناغی چوارەم بەرامبەر برایتۆن دووچاری شكست هاتوو و ماڵئاوایی كرد.
 جێگای باسە یاریەكانی قۆناغی كۆتایی لەرۆژی هەژدەی ئاداری داهاتوو دەست پێ دەكات. 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.