Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

ئەمریكا مووشەكی فڕۆكەی جەنگیی F-16دەداتە تایوان.. چین كاردانەوەی دەبێ ؟ 

بەهای فرۆشتنەكە 619 ملیۆن دۆلارە
کوردستان TV
100%

ئەمریكا رەزامەندی نیشان دا بە فرۆشتنی مووشەكی فڕۆكەی جەنگیی F-16 بە بەهای ٦١٩ ملیۆن دۆلار بە تایوان كە لەگەڵ چین ناكۆكی سەروەری هەیە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر فرۆشتنی 100 مووشەكی دژەڕاداری "AGM-88B HARM" و 200 مووشەكی جۆری "AMRAAM" بە تایوان.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە بەهای فرۆشتنەكە 619 ملیۆن دۆلارە و هاتووە ''توانای بەرگریی ئاسمانیی تایوان، ئاساییشی هەرێمیی و توانای ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریكا بەرز دەكاتەوە''.
ئەو مووشەكانە كە لە فڕۆكەی جەنگیی F-16ی دروستكراوی ئەمریكادا بەكاردەهێنرێن، لەلایەن كۆمپانیا ئەمریكییەكانی Raytheon و Lockheed Martin بەرهەم دەهێندرێت.
چاوەڕوان دەكرێت ئەم رەزامەندی نیشاندانە لەسەر فرۆشتنی مووشەك بە تایوان كاردانەوەی چینی لێبكەوێتەوە كە تایوان وەك بەشێك لە خاكی خۆی دەبینێت.
وەزارەتی بازرگانیی چین، بەهۆی فرۆشتنی چەك بە تایوان پێشتر هەناردە و هاوردەی لەسەر دوو كۆمپانیا قەدەغە كردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.