Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

لیڤەرپول بەگۆڵەکانی ڤان دایک و محەمەد سەڵاح لە وۆلڤێرھامپتۆن-ی بردەوە

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپوول لە یارییەکی دواخراوی ھەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (Premier League)دا، بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی وۆلڤێرھامپتۆنی بردەوە.

یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای "ئانفێڵد" میوانداری یانەی وۆلڤێرھامپتۆن-ی کرد.

ھاندەرانی یانەی لیڤەرپوول لە ھەردوو گێمی یارییەکەدا لە چاوەڕانی ئەوەدابوون یاریزانانی یانەکەیان گۆڵ تۆمار بکەن و ئەوەبوو لە خولەکی 73دا، بەرگریکاریی یانەکەیان، ڤێرگێڵ ڤان دایک توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات.

ھەروەھا ھێرشبەری لیڤەرپوول، محەمەد سەڵاح توانی سەرکەوتن بۆ یانەکەی مسۆگەر بکات کاتێک لە خولەکی 77دا، گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی لیڤەرپوول کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.

بەم ئەنجامەیش یانەی لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی گەیاندە، 39 خاڵ و ریزبەندی شەشەمی خولی ئینگلیزیی گرتووە.

یانەی وۆلڤێرھامپتۆن بە کۆکردنەوەی 24خاڵ لە ریزبەندی 15ھەمی خولەکە دایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.