Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پێشوازی لێكرا

کوردستان TV
100%


ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هه‌ولێری پایته‌خیتی هه‌رێمی كوردستان.
كه‌مێك پێش ئێستا ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هه‌ولێر و له‌فرۆكه‌خانه‌ش له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا. 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان  كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم ده‌كات.

دوێنێ چوارشەممە1ی3ی2023، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەسەردانێک گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا بە جیا لەگەڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیكه‌ كۆبۆوه‌. 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.