له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌هۆڵی زانكۆی جیهان له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
كاتژمێر 1:30 پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی 3 ی 3ى 2023، كێبڕكێیی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به به‌شداری هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات ، كاتژمێر 1:30پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ش 4ى 3ى 2023، كێبڕكێی كچان له‌سه‌ر ئاستی هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان له‌هه‌مان هۆڵی ئاماژه پێدراو ده‌ستپێده‌كات.
كاروچالاكییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به پشتیگری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
2ى3ى2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.