Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:30

سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ئەردەبیل: زیاتر لە 400 قوتابی ژەهراوی بوون

کوردستان TV
100%

لە كاتێكدا لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكانی ژەهراویبوونی بەكۆمەڵ لە قوتابخانەكانی شارە جیاوازەكانی ئێران كە ماوەی سێ مانگە روو دەدات بەردەوامە، لە پارێزگای ئەردەبیل زیاتر لە 400 قوتابی دیكە ژەهراوی بوون.
ماڵپەڕی ''Asriran'' بڵاوی كردەوە، سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ئەردەبیل، عەلی موحەمەدیان رایگەیاندووە كە دوێنێ لە 11 قوتابخانەدا، زیاتر لە 400 قوتابی دیكە ژەهراوی بوون.
عەلی موحەمەدیان باسی لەوە كرد كە 302 لە قوتابییەكان دوای چەند كاتژمێرێك لە وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 100 قوتابییش لەژێر چارەسەردان.
سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ئەردەبیل، عەلی موحەمەدیان هەروەها باسی لەوە كرد كە دۆخی تەندروستیی قوتابییەكان باشە و چارەسەری پێویستییان بۆ دەكرێت و دواتریش زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.
لەلایەكی دیكەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لە كۆبوونەوەی دوێنێیدا، وەزیری ناوخۆی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوە گوماناوییەكانی ژەهراوی بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.