Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:51

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش: هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە، هیواشی خواست کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال چارەسەر ببن.

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال چارەسەر ببن .

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانی و ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

چاکسازییە گشتگیر و هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.