Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:27

نێچيرڤان بارزانى و ‏ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر پيشوازى له‌ ‏ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد.‏

پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى ‏كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شه‌نگال، خرانه‌ به‌ر باس و ‏تاوتوێ كران.‏

نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى ‏حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ‏كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، ‏چاوه‌ڕوانيش هه‌يه كە سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ‏كارنامه‌ى حكوومه‌ت جدييه‌. سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له‌ ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زر نرخاند.‏

لاى خۆيه‌وه‌ سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ‏هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپات كرده‌وه‌. ‏

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وە‌ك سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌ ‏كاتی یاسایيی خۆیدا ڕۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ‏ئە‌نجام بدرێت.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌حێكردنى ڕێككه‌وتنى ‏حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ‏دۆخى شه‌نگال، تا ببێته‌ هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ ئێزدييه‌كان بۆ ‏سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.‏

ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌‏يه‌كگرتووه‌كان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزيى ‏لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له‌ ‏ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات. ‏

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.