Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

پاسێكی گه‌شتیاری له‌ كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتكردن سووتا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پاسێكی گه‌شتیاری پڕ له‌ گه‌شتیار له‌ كاتی گه‌شتكردندا گڕی گرت و سووتا، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

ڕووداوه‌كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 3:45 له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سۆران – سیده‌كان له‌ نزیك بازگه‌ی ئاسایشی سه‌ری به‌رد ڕووی دا.

پاسه‌كه‌ كه‌ گه‌شتیاری هێنابوو بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌‌كان و له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ گڕی گرت و سووتا.

لە کاتی ڕوودانی ئاگرکەش،‌ تیمەکانی هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

لای خۆشییه‌وه ڕێپێدراوی بنکەی بەرگریی شارستانی سیدەکان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كان ڕزگاركراون و ڕووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی مادی به‌ پاسه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و به‌ته‌واوی سووتاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.