Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:12

وه‌زیری دارایی بڕیارێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ بانكه‌كان ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیارێكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ بانكه‌كان ده‌ركرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بانکەکان لە ڕۆژانی پشووشدا کراوە بن بۆ دابەشکردنی پارەی جوتیاران.

چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 لە پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێ کردووە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری دا لە ڕۆژانی پشووی داهاتووشدا بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کراوە بن بۆ دابەشکردنی ئه‌و پارەیه‌ی گەنمی جوتیاران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هەرێمی کوردستان.

وه‌زیر هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بانکەکانی ڕاسپاردووە هەموو کارئاسانییەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن کە بڕەکەی 139 ملیار و 687 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی 2015ـی گەنمی جوتیاران.

 بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر جوتیاران پارێزگاکان دابەش دەکرێت:-

هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، لە دهۆکیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.