سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمۆبێل له شاری هه‌ولێر هیوای خواست هه‌موو كه‌سێك بگاته ئاوات و ببێته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (2ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمۆبێلی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه.
دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پێشانگەکە، سەرۆکی حکوومەت وتەیەکی پێشکەش کرد‌و گوتی "زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌كه بكه‌م كه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك‌وپێك پێشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه".
مه‌سرور بارزانی هەروەها له به‌شێكی دیكەی وتەکەیدا گوتی"ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پێشانگه‌كه‌دا نمایشكراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه.
سەرۆکی حکوومەت له كۆتاییدا هـیوای خواست كه هه‌موو كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات به ئاواتی خۆی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.