Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له ساڵیادی له‌دایكبوونی مه‌سرور بارزانی كرایه‌وه

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ساڵیادی له‌دایكبوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرووپێكی خۆبه‌خش له‌ ئاكرێ ‌پێشنگایه‌كی فۆتۆگرافیان كرده‌وه‌.

وێنه‌كانی پێشانگایه‌كه‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی ژیانی مه‌سرور بارزانییان خستۆته ‌ڕوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته‌ دی.

له‌ پێشانگاكه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كه‌سایه‌تییه‌كان و هاووڵاتییانی ئاكرێ ئاماده‌بوون و وێنه‌كانیش بوونه‌ جێگه‌ی بایه‌خی ئاماده‌بووان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.