بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به مه‌به‌ستی دابه‌زینی زیاتری به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق، بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
به‌پێی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراق كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌م به واژووی عه‌ماڕ حه‌مه‌د خه‌له‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی به‌وه‌كاله‌ت ده‌رچووه، هاتووه كه بانكه‌كه بڕیاریداوه پشكی هه‌فتانه‌ی گرووپی كۆمپانیاكانی ئاستی (ئه‌ی) له فرۆشتنی دۆلار بۆ 2 ملیۆن دۆلار زیاد بكات.
پشكی پێشووی گرووپی كۆمپانیاكانی ئاستی ئه‌ی بریتی بوو له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار، به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه بانكی ناوه‌ندی پشكه‌كه‌ی بۆ 2 ملیۆن دۆلار زیاد كردووه.
ئامانجی سه‌ره‌كی بانكی ناوه‌ندی له ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه كه خستنه‌ڕووی دۆلار زیاتر بێت و تا له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌های دینار به‌رز بێته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه زیادكردنه‌كه له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ك مه‌رجیش ده‌بێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌م گرووپه داواكاری ده‌ستخستنی دۆلاریان له ڕێگه‌ی سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ئه‌م مه‌رجه جێبه‌جێ نه‌كات له پشكی ده‌ستخستنی دۆلار بێ به‌ش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.