سایلۆی ڕانییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ جوتیاران بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی چه‌كی پاره‌ی گه‌نم بۆ ساڵی 2015 دابه‌ش ده‌كرێ.
له ئاگادارییه‌كی سایلۆی ڕانییه‌دا هاتووه "جوتیارانی سنووری سایلۆكه‌مان ئاگادار دەکەینه‌وه كه سبه‌ی هەینی ڕێكه‌وتی (3/3/2023) کاتژمێر (9:30) لە بەشی ژمێریاری سایلۆمان، چەکەی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2015 دابەش دەکەین کە ڕێژەی 32.25% ماوە .
هه‌روه‌ها هاتووه "لە ژمارە بیتاقەی 600 بــۆ ژمارە بیتاقەی 1000 دابەش دەکەین".
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانیش، سایلۆی ڕانییه ڕایگه‌یاند "جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەوییە) یان کارتی نیشتمانی ئەسڵی لەگەڵ ئەو مسته‌نه‌دەی پێی دراوەتەوە پێ بێت" .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئەگەر گەنمەکە بە ناوی خۆی داخیل نەکرابوو، ئه‌وا پێویستە وەکالەتی پێ بێت، ئەگەریش هاتوو ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوە وەفاتی کردبوو، پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێنن و وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکان کردبێت ".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سەرەڕای پشووی فەرمی، سبەی ھەینی بانک کراوە دەبێت تەنیا بە مەبەستی خەرجکردنی چەکی گەنمی ساڵی 2015.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.