Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:15

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كرد سبه‌ی هه‌ینی له‌ شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش باران ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ سبەى هەینى ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو بێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە کاتەکانى نیوڕۆدا هه‌یه‌ لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى، هه‌روه‌ها له‌ ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەگەرى بارینى کەمێک نمەبارانیش لە سەنتەرى شارى هەولێر هه‌یه‌، بەڵام ناوچەکانى ترى هەرێم تەنیا هەور و نیمچەهەور دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.