Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:33

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی بۆ قوتابییان بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ قوتابییانی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى (2022-2023) له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌:-

http://www.azmwnakan.com

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە کاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکان، قوتابییان دەتوانن لە ڕێکەوتی 6ی 3ی 2023 تاکو 9ی 3ی 2023 لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعترض) پربکەنەوە، هه‌روه‌ها قوتابییانی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.