به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێ گه‌شتی وڵاتی ئێران بكه‌ن، ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی پاسپۆرته‌كه‌یان كه‌میش مابێت ده‌توانن گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت گه‌شتی وڵاتی ئێران بکەن، ماوه‌ی پاسپۆرتەکانیان لە سێ مانگ زیاتری مابێت، ده‌توانن ئه‌و گه‌شته ئه‌نجام بده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: لەبـــەرئــــەوەى دەفتــەرى پاســــپۆرت لە عێراقدا نــەماوە، کۆمارى ئیســـلامى ئێـــران لە دەســــتپێشــــخەرییــەکدا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕێگا دەدات هەر پاسپۆرتێک ماوەکەی لە 6 بۆ 3 مانگی تێدامابێت، هاووڵاتییەکە لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەتوانێت ڤیزا وەربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سەردانى وڵاتی ئێران بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕێگه‌پێدانه‌كه بە تایبەت ئەو کەسانە ده‌گرێته‌وه كه زۆر پێویستییانە لەم کاتەدا گه‌شته‌كه بكه‌ن، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی 6 مانگ زیاترى تێدامابێت ئەو کات ئەتوانێت سەفەری پێ بۆ ئێران بەبێ ڤیزا ئەنجام بدرێت.
پاسپۆرتی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەو (ئۆفەرە)ی کۆمارى ئیسلامى ئێران وەک هاوکارییەکه بۆ دانیشتوانى هەرێمى کوردستان تا بتوانن بەبێ نوێکردنەوەی پاسپۆرت گەشتەکانیان ئەنجام بدەن بەپێی ئەو ماوەیەی ئاماژەی پێدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.