Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:29

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ گه‌شت و سه‌یران بكه‌ن.. بزانه‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چۆن ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیه‌، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م .

ڕاشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە .

ئاماژه‌ی به‌وشه‌ دا كه‌ ئاراسته‌ با به‌ره‌و باشوور و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ پێشبینی كرد:-

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.