ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ڕاوكردنی ماسی قه‌ده‌غه بكرێت و بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لە ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 5/3/2023 ڕاوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم هێزەکانمان لەسەر دەریاچە و ڕووبارەکان جێگیر ده‌كرێن.
عه‌مید هێمن داواشی لە هاووڵاتییان کرد پابەند بن بە ڕێنماییەکان و لە ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا بە هیچ شێوەیەك ڕاوی ماسی نەکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ساڵانە و لە سەرەتای مانگی ئادار (مانگی 3) قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ماسی ڕادەگەیەنرێت و ماوەی 3 سێ مانگ یان زیاتر دەخایەنێت، چونکە ئەو ماوەیە بە وەرزی زۆربوون و گەرادانانی ماسی دادەنرێت.
بەڕێوەبەره‌كه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بڕیارە لە ڕۆژی 15/6/2023 ڕاوکردنی ماسی ئاسایی بێتەوە، ئەویش بە پێی ڕێنمایی ڕێگەپێدراو.
سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی شێوازه‌كانی ڕاوكردنی ماسی، جه‌ختی كرده‌وه كه نه‌ك ته‌نیا له‌م سێ مانگه‌دا، به‌ڵكو لە هەموو کات و ساتێکدا ڕاوکردنی ماسی بە بەکارهێنانی (تەزووی کارەبا، ژەهر، هەموو جۆرە تەقەمەنییەك و تۆڕێكی ورد) بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزایه‌كی توند دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.