شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی كرد له‌م مانگه‌دا دوو شه‌پۆلی بارانبارینی به‌خوڕ هه‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بارانبارینه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادكردنی عه‌مباركردنی ئاوی به‌نده‌ره‌كان دروست ده‌كات.
واسیق سه‌لامی شاره‌زای كه‌شناسی گوتی: شه‌پۆلی یه‌كه‌می بارانبارینه‌كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌بێت و به دروستی له رۆژی دووشه‌می دادێ ده‌ست پێ ده‌كات و به‌شی هه‌ره‌زۆری پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
گوتیشی: شه‌پۆله‌كه له هه‌ندێ شوێن ئه‌وه‌نده به‌هێز و بارانی به‌خوڕی له‌گه‌ڵ ده‌بێت كه پێشبینی دروستبوونی لافاویش له هه‌ندێ شوێن ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و پارێزگا و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: شه‌پۆلی دووه‌می بارانبارینه‌كه له رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌هه‌مانشێوه ئه‌م شه‌پۆله‌ش بارانبارینێكی به‌خوڕ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ.
شاره‌زایه‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌م شه‌پۆله‌شدا بارانێكی زۆر ده‌بارێت به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر زیادكردنی عه‌مباركردنی ئاوی به‌نده‌ره‌كان دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.