بڕیاره سبه‌ی شه‌موو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
هاوار محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شه‌موو كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانیان پێكبهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ڕێككه‌وتووین كه به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا یه‌ك خاڵ ماوه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش په‌یوه‌سته به كورسی كۆتاكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێمه وه‌ك ده‌زگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوونمان ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و چۆن ده‌یانه‌وێ به‌شداربن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
هاوار محه‌مه‌د هیواشی خواست له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش ڕێك بكه‌ون و بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی و به ڕه‌زامه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بڕیار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن بدرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.