سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی بەرپرسێكی بەرەی تورکمانی له شاری كه‌ركووك، به‌رپرسه‌كه گیانی لەدەست دا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبێكی چێنراو له‌ژێر ئۆتۆمبێلی عه‌مید ئه‌حمه‌د تاهیر به‌رپرسی پێشووی فه‌رمانگه‌ی ئه‌منیی به‌ره‌ی توركمانی ته‌قییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆمبه چێنراوه‌كه كاتێك ته‌قیوه‌ته‌وه كه عه‌مید ئه‌حمه‌د گه‌یشتۆته‌وه ماڵه‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش عه‌مید ئه‌حمه‌د به سه‌ختی بریندار بووه و قاچه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، عه‌مید ئه‌حمه‌د به‌رپرسی پێشووی فه‌رمانگه‌ی ئه‌منیی به‌ره‌ی توركمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.