Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:28

ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كه‌ی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق گیرا

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌رخ له‌ شاری به‌غدا، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو موڵك و ماڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق گیراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا كه‌ ڕێكه‌وتی 8/2/2023 بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخ چووه‌، هاتووه‌: بڕیار درا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌ گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌كانی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق بگیرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا جگه‌ له‌ عه‌لی عه‌لاوی، ناوی به‌رپرسی تری حكوومه‌تی پێشووی عێراق هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش‌ رائید جووحی ئه‌لساعیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر كه‌ بران و پیشه‌یان كاسبه‌ به‌ ناوه‌كانی عه‌بدولئه‌میر حه‌سوون عه‌لی ته‌ها و محه‌مه‌د حه‌سوون عه‌لی ته‌ها.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌بێ ئاگاداری و فه‌رمانی وه‌زاره‌تی داد و لایه‌نی په‌یوه‌ندار، ناوبراوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن و بۆیان نییه‌ ده‌ستكاری موڵك و ماڵه‌كانیان بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.