Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:44

باندێكی پێنج كه‌سی له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران.. بزانه‌ چیان كردووه‌؟

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه‌ مه‌فره‌زه‌كانیان توانیویانه‌ باندێکی پێنج کەسی دەستگیر بكه‌ن بە تۆمەتی کاری ساختەکاریی و بازرگانی بە چەکەوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کۆکردەوە کە لە شێوەی باند پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەکی تر ساختە دەکەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە چالاکییەکی ھاوبەشدا مەفرەزەکانی نووسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەکە لە کاتی دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختە و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیر بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كان بریتین له‌:-

 (ئ، ج، أ) لەدایکبووی 1970

(م، ق، ک) لەدایکبووی 1978

(ن، أ، ف) لەدایکبووی 1977

(ق، ف، م) لەدایکبووی 1976

(ر، ح، م) لەدایکبووی 1962

پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289- 298 لە یاسای سزادانی عێراق، هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.